فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و پێنج حزبه‌كه كۆ ده‌بنه‌وه
زانا ڕۆستایی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى راگه‌یاند : به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چۆنیەتیى گه‌ڕانه‌وه، یان نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ به‌غدا، بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه 16/5/2016 له شارى سلێمانى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و نوێنه‌رى مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ر پێنج حزبه‌كه كۆ ببنه‌وه.
ڕوستایی گوتیشی "ئێمه وه‌كوو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌به‌ستمانە هه‌ولێر بكه‌ینه چه‌قى گفتوگۆكان و له‌جێى گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ به‌غدا، شاندى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق بێنه هه‌ولێر و گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بكه‌ن، نه‌ك ئێمه به‌بێ زه‌مینه‌سازى بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غدا".
ڕۆژى 30/4/2016 بیناى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە ناوچه‌ى سه‌وز كه‌وته به‌ر هێرشی خۆپیشانده‌ران و دوای ڕووداوەکەش په‌رله‌مانتاره كورده‌كان گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
هه‌فته‌ى رابردوو هه‌ریه‌كه له سه‌لیم جبورى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و حزبی ده‌عوه بۆ رازیكردنى په‌رله‌مانتارانی کورد بەمەبەستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا، به‌جیا سه‌ردانى شارى سلێمانییان كرد، به‌ڵام سه‌ردانه‌كەیان بێ ئه‌نجام بوو.
باس‌نیوز
