پەرلەمانتارێکی پارتی: بیرکردنەوە بۆ پەراوێزخستنی پارتی وەکوو جووت کردنە لەناو قووڕدا
ئامینە زکری ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: "رێککەوتنی ستراتیژی پارتی و یەکێتی بووە هۆی خێروخۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و کۆتایی بە شەڕی ناوخۆیی هێنا." سەبارەت بەرێکەوتنی یەکێتی و گۆرانیش ئامینە زکری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تاکوو ئێستا ناوەرۆکی رێککەوتنەکەی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆران نە بۆ حزبە سیاسییەکان و نە بۆ هیچ کەس ڕوون نییە".
ئامینە زکری ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر لێکنزیکبوونەوەی یەکێتی و گۆران لەپێناو یەکریزی ماڵی کورددا بێت، ئەوە پێشوازی لێدەکەن و بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەزانن".
ئەگەر رێککەوتنی یەکێتی و گۆران بۆ پەراوێزخستنی پارتی بێت، ئەوا پارتی پارووییەکی ئاسان نییە و ناتوانن سەرکەوتوو بن. ئەو پەرلەمانتارەی پارتی پێشیوایە ئەگەر رێکەوتنی ئەو دوو لایەنە بە مەبەستی پەراوێزخستنی پارتی بێت، وەکوو ئەوە وایە کە جووت لەناو قووڕدا بکەن.
باسنیوز
