ڕووداوێکی ھاتوچۆ 8 قوربانی لێدەکەوێتەوە

ڕووداوێکی ھاتوچۆ 8 قوربانی لێدەکەوێتەوە
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی دەربەندیخان مردن و برینداربونی 8 ھاوڵاتی بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆوە لەسەر رێگەی دەربەندیخان ـ سەیرانگای سەرتەکی بەمۆ راگەیاند.

رێژەن بورھان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 13/5/2016 لەسەر رێگەی دەربەندیخان ـ سەیرانگای سەرتەک و لەنزیک گوندی (سۆڵاوە) روداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا رویداوەو بەھۆیەوە 8 ھاوڵاتی بونەتە قوربانی".

ھەروەھا گوتی "لەڕوداوەکەدا 2 منداڵ گیانیان لەدەستداوەو 6 کەسی دیکەش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان کراون بۆ چارەسەرکردن".

بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی (باسنیوز) 2 لەبریندارەکان بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی سلێمانی کراون بۆ چارەسەرکردن.




باسنیوز
Top