به‌لجیكا هێرشه‌كانی له دژی داعش فراوانتر ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئه‌لحوره، ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی به‌لجیكا له دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رۆژی هه‌ینی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی له‌سه‌ردراوه و به‌گۆێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش له مانگی ته‌مموزه‌وه شه‌ش فڕۆكه‌ی ئیف16ی ئه‌و وڵاته به‌شداری ده‌بێـت له بۆردوومانكردنی پێگه‌كانی داعش له سوریا.
دیدیه ریندرز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، پێش چه‌ند مانگێك ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوی له به‌لجیكا كردووه به‌شداری بكات له بۆردوومانكردنی چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سوریا و ته‌نها له عیراق به‌شدار نه‌بێت له لێدانی داعش.
له ماوه‌ی رابردوو به‌لجیكا له رێگه‌ی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه به‌شداری له هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی له دژی داعش كردووه و چه‌ندین پێگه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یان له عیراق كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها به‌لجیكا له‌رێگه‌ی راوێژكاری سه‌ربازییه‌وه یارمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق ده‌دات.
له مانگی ئازاردا رێكخراوی تیرۆریستی داعش له رێگه‌ی سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژییه‌وه شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.
خه‌ندان
