ئەحمەد شێخ لەنگەری، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتیی کوردستان: سەدان گەنجی خورماتوو لە چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دان
ئەحمەد شێخ لەنگەری، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە شاری خورماتوو، ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە (12\5\2016)، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆک وەزیران، گەیشتە خورماتوو، دواتر لەگەڵ قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتیی شارەکە کۆبوونەوەیان ئەنجام دا، کە تێیدا ئێمە بەشدار نەبووین، بەڵا واباس کراوە لەسەر پرسی دووبارە دڵنیایی دانە بە ئارامیی شارەکە و ڕێککەوتن لەگەڵ حەشدی شەعبی”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا نزیکەی 700 کەس وەکو خۆبەخش ناویان نووسیوە و چاوەڕوانی فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی لە شێوەی فەو یان لیوایەکی پێشمەرگە ڕێکبخرێن و پارێزگاری لە شارەکەیان بکەن.
باسنیوز
