نێچیرڤان بارزانی: خوازیارین كێشەكان بە ڕێگەی دیالۆگ لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكهین
ئهو وتانهی نێچیرڤان بارزانی لهمیانهی كۆبونهوهیهكدا هات كه سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لهگهڵ ئیستێڤان شمیچكۆ وەزیری بەرگریی هەنگاریا و شاندێكی باڵای سەربازی و دیپلۆماسیی ئهنجامیدا.
بهپێی راگهیهنراوی كۆتایی كۆبونهوهكه، نێچیرڤان بارزانی لهكۆبونهوهكهدا داوای له ههنگاریا كردووه لە هاوكارییەكانیان بەردەوام بن، هیواشی خواست هەنگاریا وەك ئەندامێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا داوای پشتگیریی زیاتر و بەردەوام بۆ هەرێمی كوردستان بكات.
جەختی لەوەشكردەوە، پێشمەرگە لەجیاتی هەموو جیهان شەڕ لە دژی تیرۆر دەكات، چونكە تیرۆر تەنیا بۆ هەرێمی كوردستان هەڕەشە نییە، بەڵكو هەڕەشەیە بۆ سەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لایەنێكی دیكەی كۆبونهوهكه بوو، لەمبارەیەشەوە نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان خوازیارە هەموو كێشە و گرفتەكانی بە ڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات. هەروەها هەردوولا گرنگیی پێشخستن و ڕێكخستنەوەی پرۆسەی سیاسییان لە عێراق دووپات كردەوە.
لای خۆشیهوه، وەزیری بەرگریی هەنگاریا پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا دووپات كردەوە و بەتایبەتی لە بواری هاوكارییە سەربازییەكان و ڕاهێنان و مەشقپێكردنی هێزی پێشمەرگە.
خهندان
