ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
دەقی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی چوارشەممە 11ـی 5ـی 2016 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە چەند ناوچەیەكی شاری بەغدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی سڤیل شەهید و بریندرار بوون.
وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندران دەخوازین، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەی تیرۆریستان دەكەین كە دژی هەموو بەهایەكی ئاسمانی و مرۆڤین
بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی چوارشەممە 11ـی 5ـی 2016 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە چەند ناوچەیەكی شاری بەغدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی سڤیل شەهید و بریندرار بوون.
وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندران دەخوازین، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەی تیرۆریستان دەكەین كە دژی هەموو بەهایەكی ئاسمانی و مرۆڤین. تیرۆر و توندڕۆیی دژی ژیان و ئاسوودەیی و پێكەوەژیانی خەڵك و هەموو هاووڵاتییەكە. هەر بۆیەش ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆر دەبێ ئەولەویەتی كاری هەموو لایەك بێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
11ـی 5ـی 2016
