به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌بینای نوێی له‌تاسلوجه پێشوازی له‌هاوڵاتیان ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا هاتووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، رۆژی یه‌كشه‌ممه 15/5/2016، پێشوازی له‌هاووڵاتیان ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش هاتوه "جگه له‌به‌شی كاروباری تۆماری ئۆتۆمبێل له‌به‌رئه‌وه‌ی كه به‌شی تابلۆ له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كاره‌كانیان ته‌واو نه‌كردوه".
هاتوچۆی سلێمانی، رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له 10/04/2016 تا 15/5/2016 مامه‌ڵه‌كه‌ی وه‌كو (تۆماری یه‌كه‌م جاری ئۆتۆمبێل‌و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌و مۆڵه‌تی شۆفێری) كه‌وتبێته غه‌رامه‌وه ئه‌وا له‌و غه‌رامه‌یه ده‌به‌خشرێت.
باره‌گای نوێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی تاسلوجه به‌رامبه‌ر پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
