ڕه‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی ده‌ست به‌ده‌وام ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه، كه له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست به‌كاركردن ده‌كه‌نه‌وه له‌بینا نوێیه‌كه‌یان.
ئاراز یوسف، له‌ڕاگه‌یاندنی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژی 1/5/2016وه كاره‌كانمان به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی بیناكه‌مان بۆ شه‌قامی بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمودو پشت به‌نزینخانه‌ی بینایی (بینای كۆنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ) وه‌ستابوو، له‌ڕۆژی 15/5/2016 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌ستبه‌كاره‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگه له‌به‌شی كاروباری ره‌گه‌زنامه، كه تایبه‌ته به‌ده‌رهێنان‌و گۆڕین‌و تازه‌كردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، سه‌رجه‌م كاره‌كانی تر له‌بینای نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی ئه‌نجامده‌درێت.
