فراكسیۆنە كوردییەكان كۆ دەبنەوە.. پێشنیازی خۆیان دەخەنە بەردەم مەكتەب سیاسییەكانیان
(د. سیروان سیرینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیارە سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆ ببنەوە، تا پێشنیاز و ڕای خۆیان ئامادە بكەن و بیخەنە بەردەم مەكتەبی سیاسیی حیزبەكانەوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "پێم باشە تەواوی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكانی كورد لە بەغدا لەو كۆبوونەوانەیەدا بەشدار بن، تا ڕای هەموویان بێتە وەرگرتن و تاوتووی پێشنیازی هەموویان بكرێت و ئەو كات بڕیار بدرێت نەك تەنیا سەرۆكی فراكسیۆنەكان".
KDP
