پارتی، كۆمەڵێك گۆڕانكاری ئەنجام دەدات
(عارف تەیفوور)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە دواكۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، بڕیاری درا كە كۆمەڵێك لیژنە دروست بكرێن بۆ چاكسازیی ناوخۆیی پارتی، بۆ ئەوەی چەند بارەگایەك دابخرێن كە زیادن و لقەكانیش كۆ بكرێنەوە و، هەندێك لە ناوچەكان و هەندێك لە لقەكان كەم بكرێنەوە و یەك بگرنەوە، هەروەها لیژنەیەكی دیكە دروست كرا كە چاكسازیی گشتی بكرێت و پڕۆژەیەك ئامادە بكات و مەكتەبی سیاسییش لەسەر ئەو بنەمایە كاری خۆی بكات".
(تەیفوور) گوتیشی، لیژنەكان گۆڕانكاری لە بەرپرسەكانیشدا دەكەن، لەوانە بەرپرسی لقەكان و گوتەبێژی فەرمیی پارتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و مەكتەبی رێكخستنی پارتی.
ئهو ئەندامهی مەكتەبی سیاسیی پارتی دهشڵێت، دیار نییە كە گۆڕانكاری لە بەرپرسی لقەكاندا بە چ شێوەیەك دەبێت، كە ئایا جێگۆڕكێ دەبێت یاخود كەسانی دیكە لە شوێنیان دادەنرێت، ئەمەیش لیژنە بڕیاری لەسەر دەدات.
KDP
