عەلی عەونی: پێشەوا چووە سەر بەردێك و كۆماری كوردستانی راگەیاند
(عەلی عەونی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەك كورد بۆ سەربەخۆیی پێویستمان بە ڕیفراندۆم نییە، كاتێك (پێشەوا قازی محەممەد) كۆماری كوردستانی راگەیاند، هیچ ڕیفراندۆمێكی رانەگەیاند و چووە سەر بەردێك و كۆماری كوردستانی راگەیاند، چەندین دەوڵەت لە یەكێتی سۆڤیەت جیا بوونەوە و دەوڵەتیان راگەیاند و هیچ ڕیفراندۆمێكیان نەكرد، بۆیە پێویستە ئێمە دەوڵەتی كوردستان رابگەیێنین و پێویستمان بە هیچ ڕیفراندۆمێك نییە.
(عەونی) گوتیشى: "لە دواكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتییشدا، جەخت لە خێراكردنی كارەكان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كرایەوە، پێویستیشە چەند كۆبوونەوەیەكی گرینگ لەگەڵ لایەنەكاندا بكرێن و ئێمە هەموو یەكدەنگ و یەكڕیز بین لەسەر ئەو پڕۆژەیە، هەر حزب و لایەنێكیش ڕازی نەبێت، دەكەوێتە بەر نەفرەتی مێژوو و، مێژوویش ڕەحم بە كەس ناكات، هەروەها هەر لایەن و بەرەیەك كار بۆ ئەوە بكات كە ئێستا كاتی دەوڵەت نییە، دەكەوێتە بەر نەفرەتی هاووڵاتیانەوە".
KDP
