ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه له‌شه‌نگال شه‌هیدبوو
یاسین ماهر له‌دایكبووی ساڵی 1986، پله‌كه‌ی مولازمی یه‌كه‌م بوو له‌هێزه‌كانی هه‌شتا، كاتژمێر 11و نیوی شه‌وی رابردوو (دووشه‌ممه) له‌گوندی وه‌ردی سه‌ر به‌قه‌زای شه‌نگال شه‌هید بووه.
شەهید یاسین ماهر
نه‌قیب مه‌سعود ئه‌سكه‌نده‌ر چالی، ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌و هاوڕێی شه‌هید یاسین-راگه‌یاند "شه‌هید یاسین له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی سه‌ربازی خۆی بووه، له‌ره‌بایه‌یه‌كه‌وه رۆیشتووه بۆ ره‌بایه‌یه‌كی تر شه‌هید بووه، كاتێك هاوه‌نێكی داعش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وتووه".
ده‌رباره‌ی هۆكاری شه‌هیدبوونه‌كه‌ی، دوو گێڕانه‌وه هه‌یه، یه‌كێكیان ده‌ڵێت له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه هاوه‌نێكی تیرۆریستانی داعشدا شه‌هیدبووه، ئه‌وی تریشیان ده‌ڵێت بۆمبێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
عه‌مید سمێ مه‌لا محه‌مه‌د، جێگری فه‌رمانده‌یی شه‌نگال راگه‌یاند "كاتێك له‌نێوان دوو ره‌بایه‌دا له‌مه‌فره‌قی گردعوزێر تیرۆریستانی داعش هاوه‌نیان ئاراسته‌كردووه، ئه‌ویش (شه‌هید یاسین) هه‌وڵیداوه به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه خۆی له‌بۆردوومانی داعش بپارێزێت، به‌ڵام بۆمبێك به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و شه‌هید بووه".
عه‌مید سمێ وتیشی "له‌ده‌ستدانی شه‌هید یاسین زیانێكی گه‌وره بوو، چونكه ئه‌و یه‌كێك بوو له‌كادره سه‌ربازییه ئازا‌و شاره‌زا‌و به‌ئه‌زموونه‌كان، به‌ئاسانی جێی پڕناكرێته‌وه".
شه‌هید یاسین ماهر، له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی بازییه‌و سه‌ر به‌عه‌شیره‌تی زێبارییه.
هاوسه‌نگه‌ره‌كه‌ی شه‌هید یاسین له‌شه‌نگال ده‌ڵێت، شه‌هید یاسین‌و نه‌قیب قادری برای زۆر یه‌كیان خوشده‌ویست،"له‌كاتی ناشتنی شه‌هید، نه‌قیب قادری برای خۆی خسته‌ناو گۆڕه‌كه‌یه‌وه‌و هاواری ده‌كرد كه ده‌بێت ئه‌ویش له‌گه‌ڵ براكه‌ی بنێژن".
گڵکۆی شەهید یاسین
نه‌قیب مه‌سعود چالی وتی "خوالێخوشبوو كوڕێكی باش‌و رۆح سووك بوو، خۆی‌و براكه‌شی هاوڕێم بوون".
