ئه‌و شوفێره‌ی به‌ئۆتۆمبێل له‌منداڵی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دابوو ده‌ستگیركرا
شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌ستگیركرا، كه چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌وبه‌ر له‌منداڵی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دا له‌هه‌ولێر‌و دواتر هه‌ڵهات.
روداوه‌كه شه‌وی (5/5/2016) له‌گه‌ڕه‌كی 94 باداوه‌ی هه‌ولێر رویداوه، به‌پێی ڤیدیۆی كامێرای چاودێری دوای ئه‌وه‌ی شۆفێرێكه به‌ئۆتۆمبێل له‌منداڵه‌كه ده‌دات به‌برینداری جێیده‌هێڵێت.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "ئه‌و شۆفێره‌ی كه له گه‌ڕه‌كی باداوی شاری هه‌ولێر له‌منداڵێكی پێَشمه‌رگه‌ی دابوو، (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه) ده‌ستگیركرا، شۆفێره‌كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری كلایزه‌ری پێ‌بوو".
پێشتر خه‌ندان گرته‌ی ڤیدیۆی روداوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه چه‌ند مه‌ترێك منداڵه‌كه‌ی فڕێده‌دات، به‌وته‌ی باوكی له‌شی كوتراوه، بۆیه دوای روداوه‌كه خرابووه ژێر چاودێری ته‌ندروستیه‌وه.
كچه‌كه ته‌مه‌نی 10 ساڵه، ناوی مونا موحه‌ره‌مه‌و خوێندكاری چواره‌می سه‌ره‌تاییه.
موحه‌ره‌م مام خان، باوكی ئه‌و كچه پێشتر به‌خه‌ندانی راگه‌یاندبوو"كچه‌كه‌م دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه لێیده‌دات شۆفێره‌كه ناوه‌ستێت‌و دوو كه‌س كه‌یه‌كێكیان عه‌ره‌ب بوون بردویانه بۆ نه‌خۆشخانه".
وتیشی "من له‌ماڵه‌وه‌بووم تازه له‌ده‌وام گه‌ڕابومه‌وه‌و پێشمه‌رگه‌م".
كه‌سوكاری ئه‌و كچه داوای یاساییان تۆماركردوه.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رونیكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هی خۆی نه‌بوه‌و دوای روداوه‌كه چوه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چاككردووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ی ده‌ستگیركردووه، به‌تۆمه‌تی كوشتنی كه‌سێك‌و برینداركردنی دوو كه‌سێكی تر له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌هه‌ولێر. به‌وته‌ی هۆگر عه‌زیز.
