تاران.. کتێبێک لەبارەی مەلا مستەفا بارزانی چاپ و بڵاو کرایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە (10.5.2016)، ھەواڵدەری (مێھر)ی ئێران لە هەواڵێکدا باسی لە نمایشکردن و بڵاوکردنەوەی، كتێبی "لەسەر تەشقی تۆفان" کردووە کە دەقی ئەو چاوپێکەوتنانەی لەخۆ گرتووە کە میدیا جیهانییەکان لە ساڵانی 1945 تا 1979 لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی ئەنجامیان داوە و بۆ یەکەمین جار لە پێشانگای نێودەوڵەتی تاران بڵاو دەکرێتەوە.
ئەو كتێبە نووسینی بەھرام وەڵەد بەیگییە و دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی "سالس" ئەركی چاپ و بڵاوكردنەوەی لەئەستۆ گرتووە.
ئەو کتێبە لە 900 لاپەرە پێکهاتووە و ئەو چاوپێكەوتنانەی لەخۆ گرتووە کە میدیا ئەورووپی و ئەمەریکییەکان لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی ئەنجامیان داوە و لە رۆژنامەكانی ئێراندا بڵاو كراونەتەوە.
باسنيوز
