کۆنگرێسمانێکی ئه‌مریکی داوا ده‌کات پێشمه‌رگه پارێزگاری له پێکھاته ئایینییه‌کان بکات
جێف فرۆنتبێری، کۆنگرێسمانی ئه‌مریکی و نوێنه‌ری ویلایه‌تی نبراسکا، داوا ده‌کات ناوچه‌یه‌کی ئارام له عێراقدا دروست بکرێت بۆ پارێزگاری له پێکھاته‌کان به‌تایبه‌تی کریستیان و ئێزدییه‌کان و حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان و ھێزی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
فرۆنتبێری که ئه‌ندازیاری بڕیاری کۆنگریسی ئه‌مریکایه بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌کانی داعش له عێراق و سووریا دژ به ئێزدی و کریستیان و پێکھاته‌کانی دیکه، له وه‌ڵامی پرسیارێکی ده‌نگی ئه‌مریکادا، به ئاشکرا داوای کرد ناوچه‌یه‌کی ئارام به شێوه‌یه‌ک مه‌رجی تایبه‌تی ھه‌بێت له عێراقدا دابمه‌زرێت و به‌تایبه‌تی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا که حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان و پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن و ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌ک حکومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غداش په‌یوه‌ندیی پێوه ھه‌بێت.
ئه‌و کۆنگرێسمانه مه‌ترسیی خۆی نه‌شارده‌وه که له ئه‌نجامی کرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی توندڕۆ‌کان و داعش، پێکھاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که ئه‌و ناوچانه‌یان دروست کردووه، شوێنی خۆیان به‌جێ بھێڵن و پێکھاته‌ی دانیشتووان له‌و شوێنانه بگۆڕدرێت. بۆیه نوێنه‌ره‌که‌ی ویلایه‌تی نبراسکا له کۆنگرێسی ئه‌مریکا داوا ده‌کات به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ک ھه‌وڵ بدرێت داکۆکی له پێکھاته‌ی دیموگرافی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکرێت و پێکھاته جیاجیاکان به ئارامی و ئاسایش له شوێنی خۆیاندا بژین.
ZNA
