پەکەکە: ڕێگە بە پارچەبوونی عێراق و سووریا نادەین

پەکەکە: ڕێگە بە پارچەبوونی عێراق و سووریا نادەین
سەرکردەیەکی پەکەکە رایگەیاند ئێمە ڕێگە بە پارچەبوون و دابەشبوونی عێراق و سووریا نادەین.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فوراتی تورکیا (ئا.نە.فە)، دوران کاڵکان، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکە ڕایگەیاند، ئەوان بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن عێراق دابەش بکرێت و لە دژی ئەو هەنگاوە دەوەستن. دژایەتیی پەکەکەی بۆ پارچەبوونی سووریا ڕاگەیاند و بە سەرچاوەکەی وت کە پەکەکە بە هەموو توانایەوە ڕێگری دەکات لە پارچەبوونی خاکی سووریا.

لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەی دا، دوران کاڵکان ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکە، ڕەخنەی توندی ئاراستەی پارتی دیموکراسیی گەلان (هە.دە.پە) كرد بەوەی کە بە نیازن پەرلەمانێکی سەربەخۆ لە باکووری کوردستان دابمەزرێنن.

کاڵکان وتی هەدەپە پارتێکی کوردی نییە و ناتوانێت پەرلەمانێکی سەربەخۆ دابمەزرێنێت و پەکەکە ڕێگە بەو کارە نادات.

پێشتر بەرپرسانی هەدەپە ڕایانگەیاندبوو کە دەیانەوێت لە ئامەد پەرلەمانێکی سەربەخۆ دابمەزرێنن و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارەکەیان بۆ گەلی کورد لە باکووری کوردستان گەڕاندەوە.






ZNA
Top