فراکسیۆنە کوردستانییەکان و مەکتەبی سیاسی حیزبەکان کۆدەبنەوە

فراکسیۆنە کوردستانییەکان و مەکتەبی سیاسی حیزبەکان کۆدەبنەوە
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 10-5-2016، فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت:" بۆ کۆدەنگی لە بەغدا لەگەڵ مەکتەبی سیاسی حیزبەکان کۆدەبینەوە".

موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند : رۆژی چوارشەممە بەمەبەستی کۆدەنگی و هەڵوێستوەرگرتن لەبارەی دانیشتن و کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو یەکهەڵوێستییە بکەین کە هەمانبووە".

موسەننا ئەمین گوتیشی : لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی کۆبوونەوەیەکی دیکە دەدەین لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پێنج حیزبەکەی بەشدار لە پەرلەمانی عێراق و بەفەرمی داوای کۆبوونەوەیان لێدەکەین، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسی حیزبەکان بەفەرمی هەڵوێستی کورد لە بەغدا رادەگەیێنین بۆ گەڕانەوە یاخود نەگەڕانەوە بۆ بەغدا".









رووداو
Top