حه‌شدى شیعی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ كارمه‌ندانى كورد ده‌كه‌ن

 حه‌شدى شیعی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ كارمه‌ندانى كورد ده‌كه‌ن
حه‌شدى شیعی له‌ قه‌زاى دووزخورماتوو له‌ ڕێگه‌ى مۆبایله‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ى كوشتن له‌ كارمه‌ندانى كورد ده‌كه‌ن كه‌ له‌ بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى قه‌زاكه‌ ده‌وام ده‌كه‌ن.


محەمەد فایەق به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى قایمقامیه‌تى خورماتوو راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی له‌ ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنیان له‌ 7 كارمه‌ندى كوردى بنكه‌ى ته‌ندروستى گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى قه‌زاى خورماتوو كردووە و و داوایان لێ كردوون واز له‌ كاره‌كانیان بهێنن".


محەمەد فایەق هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌و رووداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ گەراندەوە كه‌ له‌ قه‌زاكه‌ روویان دا له‌ نێوان حه‌شدى شه‌عبی و كورد.


هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانى یه‌كێتى و حه‌شدى شه‌عبی رێكه‌وتوون بۆ هێوربوونه‌وه‌ى دۆخى ئه‌منى خورماتوو، به‌ڵام هێشتا حه‌شدى شه‌عبی به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌ نایاساییه‌كانى له‌ قه‌زاى دووز خورماتوو.باس
Top