كورد به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ناكات

 كورد به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ناكات
وابڕیاره‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانى عێراق كۆببێته‌وه‌،په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ئاشكراى ده‌كات، كه‌ كورد به‌شدارى له‌و دانیشتنه‌كه‌ ناكات و ده‌شڵێ ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نابن.



د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندامى په‌له‌مانى عێراق، له‌ لیستى پارتى دیموكراتى كوردستان، به‌ (باسنیوز)ى راگه‌یاند: "دواى ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو له‌ په‌رله‌مانى عێراق رویاندا، وه‌ها ئاسان نییه‌ كه‌ په‌رله‌مان وا به‌خێراى كارا ببێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ وابڕیاریشه‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ (10-5-2016) په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازبدات به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك په‌رله‌مانتارانى پارتى دیموكراتى كوردستان، به‌شدارى له‌و دانیشتنه‌ ناكه‌ین، باوه‌ڕیشم وایه‌ كه‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كانى دیكه‌ش به‌شدارى ناكه‌ن".



ناوبراو دڵنایی خۆی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌ماندا ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ نابن و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بێ ئه‌نجام كۆتایی دێت.
Top