خوێندنی باڵا رێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا راگه‌یاند
به‌پێی ڕێنماییه‌كان، ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له كورسیه‌كانی دكتۆرا بۆ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌رخان ده‌كرێت به شێوه‌ی سیستمی پارالێل.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندی باڵا، گۆڕانكاریه‌كه بۆئه‌وه‌یه خوازیارانی دكتۆرا ڕوو له‌زانكۆ ئاست نزمه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر كه له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵان و خوازیارن درێژه به خوێندنی دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێم بده‌ن، ئه‌وا خوێندن به‌پێی پلانی زانكۆكان بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت.
به‌پێی خاڵێكی ڕێنماییه‌كه، هه‌ر پێشكه‌شكارێك له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له سه‌روی مه‌رجی یاساییه‌وه بێت به‌هه‌مان شێوه بۆی هه‌یه داواكاری خوێندن پێشكه‌شی بكات، به‌ڵام خوێندنه‌كه‌ی به‌سیستمی پارالێل ده‌بێت.
به‌پێی رێنماییه‌كان، بۆ خوێندنی ماسته‌ر تێكرای نمره (معدل)ی به‌كالۆریۆسی پێشكه‌شكار به (60%) دیاریكراوه، جگه له ده‌رچووانی فاكه‌ڵتی/كۆلێژ و سكوڵه‌كانی ( پزیشكی، پزیشی ددان، ده‌رمانسازی) كه ره‌چاوی كۆنمره‌یان بۆ ناكرێت.
سه‌باره‌ت به مه‌رجی زمانیش، به‌پێی ڕێنماییه په‌سندكراوه‌كه له قۆناغی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن، هه‌موو خوازیارێك مافی پێشكه‌شكردنی بۆ خوێندنی ماسته‌ر هه‌یه، به‌بێ هه‌بوونی مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی، به‌ڵام خوێندكاری ماسته‌ر دوای وه‌رگیرانی له خوێندن، مه‌رجه ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی به‌رزبكاته‌وه بۆ نمره‌ی (5)ی ئایلتس یان نمره‌ی(56ی TOEFL-IBT) یان نمره‌ی (495ی TOEFL-PBT) یاخود (47ی (PEARSON ACADEMIC-PTEبه مه‌به‌ستی چوونه ناوه‌وه‌ی بۆ كۆرسی ئه‌كادیمی خوێندن، به پێچه‌وانه‌وه مافی به‌شداریكردنی له كۆرسی ئه‌كادیمی نابێت.
به‌پێی ڕێنماییه‌كان، ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی (به‌كالۆریۆسن له پسپۆری زمانی ئینگلیزی و وه‌رگێڕان)، پێویسته تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی ئه‌نجام بده‌ن و هه‌مان ئاست كه له خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه به‌ده‌ست بهێنن.
بۆ مه‌رجی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له ڕێنماییه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه‌تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی (30%) نمره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و، (70%)ی دیكه‌ی نمره له‌سه‌ر تێكرای نمره‌ی به‌كالۆریۆس بۆ چوونه پێشبركێ ئه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌روه‌ك مه‌رجه پێشكه‌شكار له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌ربچێت (واته مه‌رجه 15 نمره یان زیاتر له‌سه‌ر 30 نمره‌ی ته‌رخانكراو بۆ تاقیكردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت، به پێچه‌وانه‌وه مافی چوونه پێشبركێی نیه)، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه نمره‌ی (15) پانزه له تاقیكردنه‌وه هیچ خاڵ وه‌رناگرێت واته (0) سفر (خاڵ)ی ده‌بێت و به زیادبونی هه‌ر نمره‌یه‌ك (1) یه‌ك خاڵی بۆ زیاد ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت مه‌رجی ته‌مه‌نیش نابێت ته‌مه‌نی خوازیار له (45) چل و پێنج ساڵ (له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵی له‌دایكبوون) بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر به ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كاتی پێشكه‌شكردندا زیاتر بێت.
سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكارانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خوێندنه‌كه‌یان به شێوازی پارالێل ده‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌و موعید و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ر به ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵان و ته‌مه‌نیان له (45) چل و پێنج ساڵ زیاتره، بۆیان هه‌یه داوا پێشكه‌شكه‌شی بكه‌ن به هه‌مان پێوه‌ره‌كانی سیستمی پارالێڵ.
هه‌ر به پێی ڕێنماییه‌كان، مه‌رجی ساڵانی خزمه‌ت و تێپه‌ربوونی ماوه‌ی پێویست به‌سه‌ر ده‌رچووندا به‌م شێوه‌یه دیاریكرا، بۆ خوازیارانی دامه‌زراو (واته دامه‌زراو بن له یه‌كێك له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)، پێشكه‌شكار مه‌رجه دوو ساڵی ته‌واوی خزمه‌تی فعلی دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس تا رێكه‌وتی دوایین رۆژی پێشكه‌شكردن هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه مافی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی خوێندنی نییه، هه‌روه‌ك ئه‌و خوازیارانه‌ی كه دانه‌مه‌زراون له هیچ له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ هه‌بوونی مه‌رجی دوو ساڵ ده‌رچوون و تێپه‌ڕین به‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس مافی پێشكه‌شكردنیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌و پێشكه‌شكارانه‌ی كه دانیشتوی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق یان هه‌ڵگڕی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی نین، به‌هه‌مان شێوه مافی پێشكه‌شكردنی بۆ خوێندنی ماسته‌ر به سیستمی پارالێل هه‌یه. بۆ ده‌رچووانی زانكۆ تایبه‌ته‌كان-یش به‌هه‌مان شێوه مافی پێشكه‌شكردنیان به هه‌مان مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌ره‌وه به سیستمی پارالێل هه‌یه، به مه‌رجێك زانكۆكه مۆڵه‌تی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتبێت و بڕوانامه‌كه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه په‌سه‌ندكرابێت.
هه‌روه‌ك مه‌رجه خوازیار پێشكه‌شی هه‌مان بواری خوێندنی ماسته‌ر بكات له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌كه‌ی، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و به‌ش و پسپۆڕیانه‌ی كه لێك نزیكن یان لێكچوون هه‌یه له نێوان پسپۆری هه‌ردوو به‌كالۆریۆس و ئه‌و پسپۆرییه‌ی كه خوازیار ده‌یه‌وێت له ماسته‌ر پێشكه‌شی بكات ئه‌وا دوای ئه‌نجامدانی به‌راوردی زانستی (المقاصه العلمیه) له لایه‌ن لیژنه‌ی زانستی به‌ش له نێوان بڕوانامه‌ی هه‌ردوو به‌كالۆریۆس و ده‌ستنیشانكردنی پێداویستی له خوێندنی چه‌ند بابه‌تێك، ده‌توانێ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
له كۆتایشدا له ڕێنماییه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه كورسیه گشتیه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی خوێندنی باڵا به سیستمی پارالێل ده‌بێت و، كورسیه‌كانی تر بۆ خودی زانكۆكه و زانكۆ تازه‌كان و زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان ده‌بێت.
پێشكه‌شكاران بۆ كورسیه ته‌رخانكراوه‌كانی زانكۆ تازه‌كان و زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان پێشبركێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كورسیانه. هه‌روه‌ك كاندیدانی خولی دوه‌م و سێیه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی مرۆیی بۆ خوێندنی ماسته‌ر ئه‌وانه‌ی تا ئێستا مامه‌ڵه‌كانیان پرۆسێس نه‌كراوه و سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌یان نه‌كردووه بۆ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به خوێندن، ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له پێشبركێ سه‌ركه‌وتوو بن و به فه‌رمی وه‌رگیران ئه‌وا ناویان له لیستی كاندیدانی تواناسازی ده‌سڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌رنه‌گیران ئه‌وا مافیان وه‌ك كاندیدی تواناسازی پارێزراو ده‌بێت.
