نەورۆڵی: "ئەدهەم بارزانی دەبێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی"
(فارس نەورۆڵی) گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەکو سروشتی ھەر حزب و ڕێکخراو و دامەزراوەیەک پارتیی دیموکراتی کوردستان ھەندێک گۆڕانکاری لە ئۆرگانەکانی دەکات، یەکێک لەوانە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتییە لە سلێمانی، کە ئەم بەرپرسەی ئێستای ئەنجومەن واتە (عێزەدین بەرواری) دەگۆڕێت و (ئەدھەم بارزانی ) جێی دەگرێتەوە.
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، ئەو گۆڕانکارییەش کارێکی ئاساییە کە حزب گۆڕانکاری لە ھەر ئۆرگانێکیدا بکات.
(فارس نەورۆڵی) باسی لەوەش کرد، ڕەنگە گۆڕانکاریی دیکەش بکرێت.
KDP
