دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە کوشتنی بارزان ڕەشید هاتە دەنگ
دوای ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوو، بارزان ڕەشید، قوتابی زانکۆی جیهان، لەلایەن کەسێکەوە کوژرا کە هاوکات ئەفسەری پێشمەرگەش بووە، ئەمڕۆ دووشەممە 9\5\2016، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد: “دواى ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو گه‌نجێكى شارى هه‌ولێر له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به به‌رچاوى خه‌ڵك و له‌ناو قه‌ره‌باڵغیی شار كوژرا، له‌سه‌ر به‌كارهێنانى (فول لایتى ئۆتۆمبێل) به‌رامبه‌ری، ئه‌و ڕووداوه هه‌موو لایه‌كى نیگه‌ران كردووە، ڕووداوێكى ناخ هه‌ژێن و نه‌خوازراو بوو”. جەختیش لەوە کراوەتەوە کە دەستەکە وێڕای دڵگرانییان بۆ ئەو ڕووداوە، بەپێویستی زانیوە هاووڵاتییان لە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک و زمانی هەڕەشە لە کاتی بوونی کێشە و گرفتەکان، خۆیان بە دوور بگرن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: “هێشتا بکوژەکە نەدراوەتە یاسا و یەکلا نەبووەتەوە و دیار نییە، چونكه ته‌نها یاسا ده‌توانێت كێشه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه و ماف بۆ تاوان لێكراو وه‌ربگرێته‌وه و مافى تاوانباریش پارێزراو بێت”. جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە وه‌ك ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، له نزیكه‌وه چاودێریی ڕه‌وشه‌كەیان كردووە و چاوه‌ڕێى هه‌وڵه‌كانى پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانیان كردووە، بۆ ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌ى دادگاوه ئه‌و كه‌یسه یه‌كلا بكه‌نه‌وە. دووپاتیشی کردووەتەوە: “نەمانویستووە دەست وه‌رده‌ینه قۆناغه‌كانى به‌دواچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كان و ڕێكاره یاساییه‌كان له‌و كه‌یسه”.
هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا ئەوە دووپات کراوەتەوە کە دەبێت دیارده‌ى چه‌كدارى و هه‌ڵگرتنى له ده‌ره‌وه‌ى ده‌وام و چه‌كداریی بێ مۆڵه‌ت كۆنتڕۆڵ بكرێت و به یاسا ڕێك بخرێت، سه‌رەڕاى بوونى یاساى ژماره‌ى (16) ى ساڵى 1993ی تایبه‌ت به چه‌ك، به‌ڵام ئه‌و یاسایه بۆ ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و قۆناغه ناگونجێت و پێویسته هه‌موار بكرێته‌وە، وەک دەستەکە ئاماژەی پێ داوە. لە کۆتاییشدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هیوای خواستووە، هه‌رچى زووه ئه‌و كه‌یسه ڕێكارى یاسایى خۆى وه‌ربگرێت و له ڕێگه‌ى دادگاوه یه‌كلا بكرێته‌وه.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە 9\5\2016، لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە پەیجی فەرمیی فەرماندەییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، فەرماندەیی هەولێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاماژەی بەوە داوە کە تاوان هەر تاوانە و هەر کەسێک ئەنجامی بدات و لە هەر جێگا و پلە و پایەیەک بێت، دەبێت تاوانبار بە سزای خۆی بگەیەندرێت. باسیش لەوە کراوە: ”فــه رمـانـده یـی هـه، ولـێـر فــەرمـانـدەیی شەهـیـدان و خـاوەن مـێژوویەکی پڕ لە خەبات و قوربانی دانە، هەمیشە جێگای متمانەی خەڵک و دەزگاکان بووە، بۆیه پێمان باش بوو ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت به تاوانی كوشتنی هاووڵاتی (بارزان) له لایان ئەفسەرێكی فەرماندەییمان بدەین“.
پێشتر عەلی حوسێن، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتیی کوردستان کە خاڵی بکوژەکەیە، ڕاگەیاندبوو: “لە ڕێگای براکەمەوە کە فەرماندەی پێشمەرگەیە، هەوڵمان دا و بکوژەکەمان ناردەوە ئەو فەرماندەییەی کە تێیدا ئەفسەرە، شەوێک لەوێ مایەوە و داواشم لە فەرماندەییەکە کرد، دەستگیری بکەن، هەروەها قسەم لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کرد، تاوەکوو هەماهەنگی بکەن و بیبەنە بەردەم دادگا، بەڵام ڕۆژی دواتر خۆی لەدەستیان ڕزگار کردووە”. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو کەمتەرخەمییەکە دەخاتە ئەستۆی فەرماندەییەکەی و ئەوەی ئاشکرا کرد: “لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ڕۆشتنی بکوژەکە لەو فەرماندەییە پێک هێندراوە”.
باس‌نیوز
