هاوپەیمانان لە پەیوەندییەكانی یەپەگە و رووسیا نیگەرانن

 هاوپەیمانان لە پەیوەندییەكانی یەپەگە و رووسیا نیگەرانن
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش، نیگەرانیی خۆی لە پەیوەندییەكانی نێوان (یەپەگە) و رووسیا راگەیاند.

(ستیڤ وارن)، گوتەبێژی هێزی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، نیگەرانیی هاوپەیمانییەتییەكەی لە پەیوەندییەكانی نێوان كورد و رووسیا لە سووریا راگەیاند و، هۆشدارییشی دا كە ئەو پەیوەندییە لە بەرژەوەندیی یەپەگەدا نابێت.

ئەم لێدوانەی (وارن) لە كاتێكدایە، هەفتەی رابردوو، وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاوی كردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی لە هێرشە ئاسمانییەكانیدا لە سووریا، پشت بە زانیاریی هێزە كوردییەكانی ئەو وڵاتە دەبەستن.

لە ماوەی رابردوودا، چەندین جار بەرپرسانی ئەمەریكا لە چوارچێوەی شەڕی دژی داعش، ستاییشی رۆڵی شەڕڤانانیان لە سووریا كردووە و، مانگی رابردوویش وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا، ناردنی 250 راوێژكار و راهێنەری سەربازی بۆ ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی یەپەگە لە سووریا راگەیاند و، رژێمی (ئەسەد)ـیش نیگەرانی لە هاتنی سەربازانی ئەمەریكا بۆ وڵاتەكەی، خستە ڕوو.




KDP
Top