١٠٠ملیار دیناری دیكە بۆ جووتیارانی هەرێم خەرج دەكرێت

١٠٠ملیار دیناری دیكە بۆ جووتیارانی هەرێم خەرج دەكرێت
بریكاری وەزارەتی داراییی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، ٢٥٠ ملیار دیناری دیكەی جووتیاران خەرج كراوە و، ٤٠%ـی ئەو پارەیەیش بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

(فازڵ نەبی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، وەزارەتی دارایی٢٥٠ملیار دیناری دیكەی جووتیارانی خەرج كردووە و رەوانەی وەزارەتی بازرگانی كراوە، هەر كاتێكیش رێكارەكانی خۆیان تەواو كرد، دەست بە دابەشكدرنی دەكرێت.

(نەبی) گوتیشی، ٤٠%ـی ئەو پارەیە بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستانە، كە دەكاتە ١٠٠ملیار دینار و، وەزارەتی بازرگانییش بەڵێنی داوە ئەو بڕەپارەیە بداتە هەرێمی كوردستان.







KDP
Top