سبەی چالاکییەکانی پڕۆژەی پەرەپێدانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە ڕادەگەیەنرێت

 	 سبەی چالاکییەکانی پڕۆژەی پەرەپێدانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە ڕادەگەیەنرێت
سبەی دووشەمە، 9ی ئایار لە گەڕەکی کورانی عەنکاوە، ڕێورەسمێکی باڵا، لەلایەن بەرنامەی پەرەپێدانی نیشتەجێکردنی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (ھابیتات) بە ھاوکاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەشدارەکانی دیکە، لە گەڕەکی کورانی عەینکاوە بۆ خستنەڕووی بەرنامەی پەرەپێدانی نیشتەجێکردن لە گەڕەکەکە ساز دەکرێت.

بەرنامەی پەرەپێدانی نیشتەجێکردنی مرۆیی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان-ھابیتات، بە ھاوکاریی وەزارەتی پلاندانانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر ھەروەھا (یوئێن.دی.پی)، ڕێورەسمێکی باڵا ڕێکدەخەن لە ناوەندی گەڕەکی کورانی عەینکاوە بۆ خستنەڕووی چالاکی و بەرەپێشەوە چوونەکان لە پڕۆژەی چاککردنی سیستەمی نیشتەجێکرن لە ھەولێر-بەرزکردنەوەی ئاستی نیشتەجێکرن لە کورانی عەینکاوە.

ھابیتات ڕایدەگەیەنێت "ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە ستراتیژییەتی ڕێکخراوەکە بۆ پەرەپێدانی ئاستی نیشتەجێکردن لە گەڕەکە میللییەکان لە عێراقدا، کە بەھاوکاریی حکوومەتی ھەرێم و (یوئێن.دی.پی) بۆ کورانی عەینکاوە ئەنجام دراوە."

بەپێی ھایبتات ھەوڵ دەدرێت لەو گەڕەکە میللییانەدا، پێداویستیی کۆمەڵگەیی بۆ ھەموو چین وتوێژەکان و پیاو و ژن وکچ و کوڕان ئامادە بکرێت. ھەربەپێ بەرنامەکە، ئاستی ستاف و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوةمەت کە پەیوەندییان بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گەڕەکانە ھەیە بەرز دەکرێتەوە و ڕادەھێنرێن.
Top