وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا هۆشداری‌ ده‌داته‌ سوید

مه‌ولود چاوش ئوغڵو وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا هۆشداری‌ دایه‌حكومه‌تی سوید له‌باره‌ی‌ كردنه‌وی نۆێنه‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری دیموكراتی خۆرئاوای كوردستان له‌ شاری ستوكهۆڵمی‌ پایته‌ختی سوید.

به‌ پێی هه‌واڵێكی سایتی تورك پرێس ، چاوش ئوغڵو وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی سوید رێگا به‌كردنه‌وی نۆێنه‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری دیموكراتیكی خۆرئاوای كوردستان له‌ شاری ستوكهۆڵم بدات، ئه‌وا حكومه‌تی توركیاش ناوی سوید ده‌خاته‌ لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ هاوكاری و پشتیوانی له‌تیرۆر ده‌كه‌ن.

چاوش ئوغڵو وتی: هه‌رچه‌نده‌ وڵاتانی ئه‌وروپا خۆیان وا نیشانده‌دن كه‌پاڵپشتی حكومه‌تی توركیان له‌ بابه‌تی روو به‌ڕووبوونه‌وی تیرور و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌وان له‌ سیاسه‌تی خۆیاندا دووفاقی ده‌كه‌ن.

چاوش ئوغڵو ئه‌شكرایكرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی باش ده‌زانێت كێ هاوكاری رێكخراواكانی وه‌كو پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) و پارتی یه‌كیتی دیمۆكراتی (په‌یه‌ده‌) و داعش ده‌كه‌ن و جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان تا كۆتایی‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ ده‌ده‌ن.

Top