وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ بڕیاری ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌یدا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێك تایبه‌ت به شۆفێران ده‌رده‌كات كه تایبه‌ته به ده‌ستكاریكردنی ژماره‌ی تابلۆ و ڕه‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه تایبه‌ته به به‌یانی ژماره(7) و وێنه‌یه‌كی نوسراوه‌كه‌ش ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه ئاماژه به ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك و هه‌مواكردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕیارێك ده‌كات كه پێشووتر دراون.
له خاڵی یه‌كه‌می بڕیاره‌كه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌بێ ڕه‌چاوكردنی رێسا و رێنماییه‌كان جام ڕه‌ش كراون ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی(باس‌نیوز) ته‌نیا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بۆیان هه‌یه جام ڕه‌ش بن كه به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ رێگه‌یان پێدراوه به تایبه‌ت بۆ به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
پێشووتر ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك جامى ڕه‌ش بوایه ته‌نیا پسووله‌ی 20 هه‌زار دیناریی پێبژاردنی بۆ ده‌كرا و جام ڕه‌شه‌كه‌ى لێ ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئۆتۆمبێلى له‌وه جۆره ده‌ستى به‌سه‌رداده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كان ئه‌وه‌ش هاتووه كه گشت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستكاری ژماره‌ی تابلۆكانیان كراوه بۆ خۆدزینه‌وه له كامێرای هاتووچۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر داده‌گیرێت. هه‌روه‌كو ئه‌و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلانه‌شی بێ تابلۆن ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری ئه‌وه‌شی داوه هه‌موو ئه‌وئۆتۆمبێلانه‌ش ده‌ست به‌سه‌ردا بگرێت كه هه‌ڵگری تابلۆی ساخته‌ن.
دووپاتی ئه‌وه‌شكراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كان له هه‌رێمی كوردستان نزیكی ملیۆنێك و 400 هه‌زار ئۆتۆمبێل هه‌یه.
لیوا ڕزگار عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند: "ئه‌و بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئێستا له باری جێبه‌جێكردندان هه‌ركه‌س پێچه‌وانه‌ی ئه‌وبڕیارانه بێت ئه‌وه ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر داده‌گیرێت و سزای دارایی‌ش ده‌درێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌شكرد كه بڕیاره‌كان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا به‌بێ جیاوازی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
