لێدانی داعش لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوك بەردەوامە

لێدانی داعش لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوك  بەردەوامە
میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوك( ( گەل و خاکی کوردستان لە تیرۆریستان پاك دەکەینەوە و
دەیانپارێزین

ئیمڕۆ ٧/٥/٢٠١٥ کات ژمێری پێنج و پەنجاو پێنج خولەك (٥،٥٥ خولەك ) تیرۆریستانی داعش (٦) شەش هاوانیان گرتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان لە بەرزاییەکانی غەڕە لە سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوك.هەرزوو شوێنی تیرۆریستان دەستنیشان کران لە لایەنی تیمی هەواڵگری میحوەر و بەهاوکاری لەگەڵ ژوری عملیات فڕۆکەکانی هاوپەیمانان توانیان لە کات ژمێری شەش و بیست و دو خولەك (٦،٢٢) شوێنی تیرۆریستان بۆردومان بکەن و زیانی کوشندەیان پێ بگەیەنن .
Top