له سۆران هەنگاوەكان بەرەو ڕیفراندۆم دەستی پێ كرد
وەیسی سەعید، بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران، راگەیاند، بەمەبەستی پشتگیری کردن لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھەنگاونان بەرەوو ئەنجام دانی ریفراندۆم وە بایەخ دان بە بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و ئاشناکردنیان بە بابەتە گرنگ و ھەستیارەکان، لە ژێر دروشمی (بەدەوڵەت بوون مافێکی خودایە ) بە چاودێری دکتۆر پشتیوان ێادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەوەکالەت، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بە بەشداری (100) مامۆستاو پێش نوێژو ووتار خوێنی مزگەوتەکان شەشەمین خولی رۆشنبیری خۆی کردەوە.
بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران، ئاماژەشی بەوەدا، مەبەست لەکردنەوەوی خولەکە و بەگرنگی دانا بۆئاشناکردنی مامۆستایانی ئایینی، بەچەندین بابەتی گرنگ و ھەستیار کە خولی ئەم جارە تایبەتە بەبابەتەکانی دەوڵەت بوون لە روانگەی یاسا و شریعەتەوە، ئەمەشی لەم قۆناغەدا بە گرنگ دانا کە سەرکردایەتی سیاسی کورد سەرقالی ئەنجامدانی ریفراندۆم و راپرسی یە وەگرنگیشە مامۆستایانی ئایینی ئاشنای ئەم بابەتانە بن، تا زیاتر رۆلی خۆیان بگێرن لە ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییان، ھەروەک ئاماژەشی دا بەقارەمانیەتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لەشەری شەمشەمە کوێرەکانی جەھالەت دانە وبەرگری لە کوردستان و مرۆڤایەتی دەکەن.
لەکۆتایشدا، دوو بابەت پێشکەش کران لە لایەن دکتۆر پشتیوان ێادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەوەکالەت و دکتۆر مەلا عبداللە مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان، واش بریارە لە رۆژانی داھاتوو خولەکە بەردەوامی ھەبێت و چەندین بایەت و لێکۆلینەوەی تر پێشکەش بکرێن.
باسنيوز
