پەرلەمانتارێک: ئەگەری گۆڕینی عەبادی هەیە
هەروەک فەرهاد قادر رایگەیاند، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناچار دەبێت پشت لە موقتەدا سەدر بکات و گوێ لە فراکسیۆنەکانی دیکە بگرێت و لەگەڵیاندا رێک بکەوێت، ”ئەگەر وانەکات، لابردنی لە پۆستەکەی دەبێتە ئەمری واقیع“.
دوای رووداوەکانی ئەم دواییەی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا، نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی بەھەمان شێوەی عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق ھێرشی ناڕاستەوخۆیان کردووەتە سەر موقتەدا سەدر.
لەبارەی ھەڵوێستی فراکسیۆنە کوردەکانیشەوە، ئەو پەرلەمانتارە کوردە رایگەیاند، کە ئەوان بڕیاریان داوە ”تا سەر سەرکردایەتی سیاسی بڕیار نەدات، نەگەڕێینەوە بەغدا“.
رۆژی شەممە 30ـی نیسانی 2016، دوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممەی هەفتەی دواتر، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هێرشیان کردە سەر پەرلەمانی عێراق و داگیریان کرد و گرتەی ڤیدیۆیی سووکایەتیکردن بە پەرلەمانتارانیان بڵاو کردەوە .
باسنیوز
