دوو كوردی نێو ریزەكانی داعش لە تەلسقۆف كوژراون

دوو كوردی نێو ریزەكانی داعش لە تەلسقۆف كوژراون



لەشەڕەكەی رۆژی سێشەممەی رابردووی شارۆچكەی تەلسقۆفدا دوو ئەندامی كوردی نێو ریزەكانی داعش كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون، كوژران.

رۆژی‌ سێ شەممەی‌ رابردوو3ی ئایار، داعش هێرشێكی‌ بەرفراوانی‌ كردەسەر شارۆچكەی‌ تلسقۆفی‌ مەسیحی‌ نشین كە دەكەوێتە دووری‌ 30 كیلۆمەتر باكوری‌ موسڵ، هێرشەكەش لەلایەن هێزەكانی‌ پێشمەرگەوە بە پاڵپشتی‌ هاوپەیمانان تێكشكێنرا.
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند، ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعش كە هێرشیان كردە سەر شارۆچكەی تلسقۆف لە باكوری موسڵ 150 چەكدار بوون و 60 یان كوژراون، لانیكەم دووان لەو كوژراوانەی داعش كوردن و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.

خەندان لەرێگای دوو سەرچاوەی ئاگادار لە شاری تازاوای سەر بە پارێزگای كرماشان كە لەبەر هۆكاری ئەمنی نەیانویست ناویان ئاشكرا بكرێت، ناسنامەی دوو كەس لەو كوژراوانەی زانیوە.

بەپێی سەرچاوەكان ئەو دوو كەسە كەبەیەكەوە رۆیشتوونەتە نێو ریزەكانی داعشەوە ناویان سەعدوڵڵا ئەحمەدی تەمەن 23 ساڵ و موعتەسەم نەزەری تەمەن 23 ساڵە.

خةندان
Top