دواین زانیاری لەسەر تەقینەوەکەی کەرکوک

دواین زانیاری لەسەر تەقینەوەکەی کەرکوک
به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی ئاسایشی که‌رکوک ئاشکرایکرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ‌شاری که‌رکوک بۆمبێک ته‌قیه‌وه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ھیچ زیانێکی نه‌بووه‌.

به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی ئاسایشی که‌رکوک فه‌رھاد حه‌مه‌ عه‌لی راگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ‌گۆرستانی سه‌ید عه‌لی که‌ ده‌که‌وێته‌ گه‌ڕه‌کی گۆره‌پانی فرۆکه‌وانی له ‌سه‌نته‌ری شاری که‌رکوکه‌ بۆمبێکی چێندراو دانرابوو ته‌قیوه‌ته‌وه‌."

به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی که‌رکوک گوتی: به‌ھۆی ئه‌وته‌قینه‌وه‌یه‌ خۆشبه‌ختانه‌ ھیچ زیانی گیانی نه‌بووه‌.
Top