فراكسیۆنە كوردیەكان لەسەر سێ خاڵ رێككەوتن
ئەو هەڵوێستەی نوێنەرانی كورد دوای كۆبونەوەكەی ئەمشەویان هات لەنوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی، كە تیایدا دوو كاتژمێری خایاندو لەسەر سێ خاڵ رێككەوتن.
هۆشیار عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی گوتێ : لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا سەرۆك فراكسیۆنە كوردییەكان لەسەر سێ خاڵ رێككەوتن".
خاڵی یەكەم بەوتەی هۆشیار "بڕیارمانداوە تا ئەوكاتەی مەشهەدە سیاسییەكە روون دەبێتەوە فراكسیۆنە كوردییەكان نەگەڕێنەوە بەغدا".
وتیشی "داواكاریەكمان پێشكەشی وەزیرە كوردەكان كردووە كە بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق نەكەن".
ئاشكراشیكرد، لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە كاربكرێت بۆ ئەوەی هەر پێنج لایەنە سیاسییەكە یەك بۆچوونو یەك هەڵوێستیان هەبێت، هەروەك چۆن لەڕابردوودا بەو شێوەیە بووە.
ئەو هەڵوێستەی نوێنەرانی كورد، دوای ئەوە هات كە شەممەی رابردوو، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر بەربەستەكانی ناوچەی سەوزی بەغدایان شكاندو چونە ناو بینای پەرلەمانی عیراقەوە.
بەهۆیەشەوە ژمارەیەك لەپەرلەمانتارانی كورد لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشكرایە سەریانو سوكایەتییان پێكرا، دواتر بەناچاری گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
خەندان
