ماموستا ئەحمەد گەرمیانی وەکو سەرۆکی یەکێتی ماموستایان دیاری کرا
سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان (ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان کۆ بووینەوە؛ جا لەبەر ئەو قەیرانە داراییە، بڕیارمان دا ئەم ئیمساڵە جارێ کۆنگرەی یەکێتیی ماموستایان نەگیرێت."
(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی، تا ئەو کاتەیش وا کۆنگرەکە دەگیرێت، منیان کردە سەرۆکی یەکێتی ماموستایان؛ جاران جێگر بووم.
پێشتر (عەبدولواحد مەحمەد) سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان بووە لە لیستی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و، مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی)ـیش جێگری بوو.
گەرمیانی لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستانە.
