ئێستا... كۆبونه‌وه‌كه له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تایبه‌ت وت كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌داو له‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا "باس له‌وه ده‌كرێت كه له‌به‌غدا چی بكه‌ین؟ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی به‌غدا بكه‌ین؟ ئایا ئه‌گه‌ر بڕیاردرا هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتن بكرێت، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شداربن یان به‌شدارنه‌بن".
وتیشی كه له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا، باس له‌و یه‌كڕیزییه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كرێت كه له‌به‌غدا دروستبووه‌و "چۆن هه‌وڵبدرێت ئه‌و یه‌كڕیزییه كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان‌و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان".
كۆبونه‌وه‌كه كاتژمێر 8:00 ده‌ستیپێكرد له‌نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سلێمانی‌و ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان تیایدا به‌شدارن.
شه‌ممه‌ی رابردوو، خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌ربه‌سته‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایان شكاند‌و هێرشیانكرده سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌خۆپیشانده‌ران چونه نێو بینای په‌رله‌مانه‌وه، له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی دروشمی جیاواز، په‌لاماری شتومه‌كی ناو بیناكه‌و هۆڵی دانیشتنه‌كانیاندا.
له‌گه‌ڵ دروستبوونی پشێوی‌و ئاڵۆزی له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وزو په‌رله‌مانی عیراق، ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی كورد له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرشكرایه سه‌ریان‌و سوكایه‌تییان پێكرا، دواتر به‌ناچاری گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
