كه‌ركووكى: جێگه‌ى داخه ژماره‌یه‌ك ده‌زگاى راگه‌یاندن نابه‌رپرسانه باسى پێشمه‌رگه‌یان كردووه
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه هاوكات به‌رپرسى میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووكى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤى رایگه‌یاند له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه به ڕوحى خۆى به‌رگرى له كوردستان ده‌كات، پێویسته هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و جیهان رێڤ له پێشمه‌رگه بگرێت، به‌ڵام جێگه‌ى داخه ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندانه نابه‌رپرسانه مامه‌ڵه‌یان كردووه و به شێوه‌ى نه‌شیاو باسى پێشمه‌رگه‌یان كردووه .
