وتەبێژی هێزی هاوپەیمانان: شەڕی تلسقۆف یەکێک بوو لە شەڕە گەورەکان

وتەبێژی هێزی هاوپەیمانان: شەڕی تلسقۆف یەکێک بوو لە شەڕە گەورەکان
وتەبێژی هێزی هاوپەیمان لە دژی داعش ڕایگەیاند کە شەڕەکەی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ داعش لە ناوچەی تلسقۆف، یەکێک بوو لە شەڕە گەورەکان.

میلیتەری تایم، لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیی ستیڤ وارن، وتەبێژی هێزی هاوپەیمانان لەدژی داعشی بڵاو کردەوە کە لە بەغدا وتبووی مەبەستی داعش داگیرکردنی تلسقۆف بوو، بۆیە ئەو شەڕە یەکێک بوو لە شەڕە گەورەکان کە تیایدا زیاتر لە ١٢٠ چەکداری داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە پاڵپشتیی هێزی هاوپەیمانان کوژران و ژمارەیەکی زیاتریشیان لێ بریندار بوو.
Top