شاره‌زایه‌کی سه‌ربازی: ھێزی پێشمه‌رگه له تلسقۆف جۆره تاکتیکێکی نوێی سه‌ربازی به‌کارھێنا
شاره‌زای سه‌ربازی "مه‌سعود ساڵح" به ئاژانسی ھه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: "ھێرشه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی ھێزی پێشمه‌رگه له چه‌ند میحوه‌رێک چه‌ند خاڵێکی له‌خۆوه ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر له ڕووی سه‌ربازیه‌وه ته‌ماشای بکه‌ین نه‌زره‌یه‌کی سیاسی له پشته‌وه‌یه که له عێراق رووداوه‌کانی به‌غدا وه‌کو ده‌رفه‌تێکیان قۆسته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان پێشان بده‌ن که ئاماده‌ن به‌رگری له موسڵ بکه‌ن وره‌ی ئه‌ندامانی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه و له رووی سه‌ربازیه‌وه که زانیان پرۆسه‌ی رزگارکردنی موسڵ به چه‌ند قۆناغێک ده‌ست پێده‌کات که سه‌رتا ده‌وروبه‌ری موسڵ ئازاد ده‌کرێت که له حه‌وێجه و شه‌رگات و گه‌یاره پێکدێت و قۆناغی دووه‌م ته‌له‌عفه‌ر و به‌عاجه و قۆناغی کۆتایی سه‌نته‌ری شاری موسڵه، بۆیه ویستیان ئه‌و پلانه‌ی بۆ رززگارکردنی موسڵ دانراوه تێکی بده‌ن، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون."
مه‌سعود ساڵح ڕوونیشی کرده‌وه: خاڵێکی دیکه‌ی گرنگی مه‌به‌ستی ھێرشه‌کانی داعش ئه‌وه بوو که ناوچه‌ی تلسقۆف بگرن، چونکه له‌وێ ده‌توانن ھه‌ولێر بکه‌نه ئامانج له رێگه‌ی چه‌کی قورسه‌وه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت ھێزی پێشمه‌رگه زانیاری ھه‌بوو ھێرشده‌کرێت و ئاماده‌کاری ته‌واوی کردبوو.
وتیشی: له تلسقۆف ھێزی پێشمه‌رگه شکستی نه‌ھێنا و ته‌نھا پاشه‌کشه‌یه‌کی تاکتیکی سه‌ربازی کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تلسقۆف ناوچه‌یه‌که پێویسته پاشه‌کشه بکه‌ی و مناوه‌ری سه‌ربازی له‌لای راست و چه‌ب بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی جارێکی دیکه ناوشار کۆنترۆڵ بکه‌یه‌وه، چونکه به‌رگریکردن له تلسقۆف ئه‌سته‌مه، بۆیه پێشمه‌رگه ناچار بوو پاشه‌کشه بکه‌ن و جارێکی دیکه ھێرش بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ھه‌موو ئه‌وانه‌ی ھێرشیان کردووه بکوژرێن و ھیچ که‌سێک رزگاری نه‌بێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی سه‌ربازی باسی له‌وه‌شکرد: ئه‌و تاکتیکه سه‌ربازیه‌ی پێشمه‌رگه کردی زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو، چونکه ھه‌موو ھێرشکه‌رانیان راکێشا ناو شار و دواتر ھه‌موویان کوشتن و ھیچیان رزگار نه‌کران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌سته‌مه جارێکی دیکه داعش توانای ھه‌بێت خاکی ھه‌رێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵکردنی خاک پێویستی به ھێزی زۆر و چه‌کی قورسه، بۆیه داعش‌یش ئه‌سته‌مه بتوانی ئه‌مه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه بکات.
