به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك بارزانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تی پارتى ده‌ستیپێكرد
به پێى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی عێراق له‌دوای رووداوه‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ڵویستی پارتی له‌وباریه‌وه تاوتوێ ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها ره‌وشى ناوخۆیى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنی بارودۆخه‌كه و داهاتووى كوردستان تاوتوێ ده‌كرێن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاره‌كانى چاكسازیى (سه‌رۆك بارزانى) هه‌م له ناو حكوومه‌ت و هه‌م له ناو پارتى باس ده‌كرێت، باس كردن له ره‌وشى ناوخۆیى وه‌ك كاروباره‌كانى ناو پارتی به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت .
KDP
