ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی: ئه‌م مانگه رووسیا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی دیکه بۆ ھه‌رێمی کوردستان ده‌نێرێت
ھه‌ورامی ئاشکرای کرد که سبه‌ی پێنجشه‌ممه، سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ چاکسازیکردن له بواری رێکخستنه‌وه کۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبه، ھێمن ھه‌ورامی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانییدا بۆ ژماره‌یه‌ک له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له ھه‌ولێر رایگه‌یاند حزبه‌که‌ی ھێشتا ھیچ بڕیارێکی ره‌سمی له‌باره‌ی سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه نه‌داوه، ھه‌ورامی له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "ھیوای ته‌ندروستییه‌کی باشی بۆ ده‌خوازیین، به‌ڵام له رووی سیاسییه‌وه ھیچ شتێک نییه، نه چوونه‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه و نه ھاتنهوهکهشی سیاسی نییه، بۆیه به‌ڕه‌سمی ھیچ بڕیارێکی له‌سه‌ر نه‌دراوه، ھیچ قسه‌یه‌کمان نه له‌سه‌ر چوونه‌که‌ی نه ھاتنهوهکهشی ھه‌یه". سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی بارزانی به سیفه‌تی سه‌رۆکی ھه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی ھه‌رێم بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی عێراق ناوبراو گوتی: "یه‌کێک له‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی ده‌کرێت بۆچوونێک ھه‌یه که ھه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی کۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ڵسه‌نگاندنێکی ورد بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی له عێراق ھاتووه‌ته ئارا بکه‌ن، چونکه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییه و په‌یوه‌ندیی به وه‌زعی سیاسی ناوخۆی کوردستانه‌وه نییه، په‌یوه‌ندی به پێگه‌ی کورد له ئێستا و له ئاینده له‌و وڵاته شکستخواردووه‌ی پێیده‌گوترێت عێراق و کاردنه‌وه ئه‌منییه‌کانه‌وه له‌سه‌ر ئێستا و ئایندهی ھه‌رێمی کوردستانه‌وه ھه‌یه، بۆیه پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری ئه‌وه ده‌کات ئێمه له‌گه‌ڵ دایالۆگ و کۆبوونه‌وه‌ین له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت یه‌ک ستراتیجییه‌تی ھاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی چۆن کوتله کوردستانییه‌کان یه‌کگرتووانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ھاوکێشه‌کانی به‌غدادا کرد، بۆیه بۆ ئێستا و له شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی ئاینده‌ش ده‌بێت ھاوھه‌ڵوێست بین". ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی له سه‌ردانه‌که‌ی ھه‌فته‌ی رابردووی بۆ رووسیا کرد و گوتی: "به کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حزبی له رووسیا بووم، به‌ڵام چاومان به‌زۆرێک له به‌رپرسانی ره‌سمی رووسیا که‌وتووه، رووسیا به بایه‌خه‌وه سه‌یری رۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعش ده‌کات، به‌رپرسێکی باڵای رووسیا پێیگوتیین ئێستا ھه‌رێمی کوردستان دراوسێی رووسیایه، ئه‌وان ئێستا ھاوپه‌یمانێتییه‌کی ئۆراسیاییان دروستکردووه که ھاوپه‌یمانێتی عه‌سکه‌رییه و ئه‌و پێگه‌یه له ئهرمنیایه، پێیانگوتم ئه‌رمینیا ٢٠٠٠ کیلۆمه‌تر له ھه‌رێمی کوردستانه‌وه دووره، بۆیه پشتیوانی ھه‌رێم ده‌که‌ن و ھه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له بارودۆخی ئه‌منی و سه‌ربازی رووبدات کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وانیش ھه‌یه، ھه‌روه‌ھا بڕیاره له میانی ئه‌م مانگه‌دا رووسیا بڕێکی باش چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی دیکه ره‌وانه‌ی ھه‌رێمی کوردستان بکات".
به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبه ھێمن ھه‌ورامی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانییدا بۆ ژماره‌یه‌ک له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین له ھه‌ولێر که له په‌راوێزی به‌شداریکردنی له دیدارێکی ئه‌و زانکۆیه ھات قسه‌ی کرد له‌سه‌ر ئه‌و رێککه‌وتنه سیاسییه‌ی ئه‌گه‌ری واژۆکردنی به‌منزیکانه له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتمانی ھه‌یه، له‌و رووه‌وه گوتی: "جارێ زووه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام پێشوه‌خته پیرۆزباییان لێ ده‌که‌ین، ھه‌ر جۆره رێککه‌وتنێک له‌نێوان دوو لایه‌ن بێکه‌ن، یان سێ لایه‌ن، یان کۆمه‌ڵێک لایه‌ن بێت خزمه‌ت به یه‌کڕیزی ھه‌رێمی کوردستان ده‌کات، یه‌کێتیی نیشتمانیی ھاوپه‌یمانی ستراتیجی ئێمه‌یه، ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان وه‌کو ئه‌وه‌ی تا ئێستا باس کراوه بۆ دژایه‌تی کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان نییه، نه یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌یه‌وێت دژایه‌تی پارتی بکات، نه گۆڕانیش پێده‌کرێت دژایه‌تی پارتی بکات".
هێمن ھه‌ورامی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا روونیشی کرده‌وه: "یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمه‌ڵێک خاڵی ھاوبه‌شی ستراتیجییمان پێکه‌وه ھه‌یه، ئه‌م خاڵانه په‌یوه‌ندییان به ئێستا و ئایندهی ھه‌رێمی کوردستانه‌وه ھه‌یه، به‌ڵام دیسان ده‌ڵێن پێشوازی له ھه‌ر رێککه‌وتنێک ده‌که‌ین که یه‌که‌مجار ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پارێزگای سلێمانی بھێنێته‌وه، چونکه بنکه‌ی یه‌کێتی و گۆڕان بنکه‌یه‌کی ھاوبه‌شه و ببێته ئه‌وه‌ی ھه‌ڵوێستێکی ھاوبه‌ش به‌رامبه‌ر به پرسه‌کانی کورد ھه‌بێت".
گوتیشی: " کۆبوونه‌وه‌ی بهردهوامممان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ھه‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌کگرتووش ھه‌یه، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌ی ھه‌موو لایه‌نه‌کان دوور له چاوی راگه‌یاندن نه‌بووه".
له‌کۆتایی قسه‌کانیدا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھێمن ھه‌ورامی بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن گوتی: "سبه‌ی پێنجشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ھه‌یه که په‌یوه‌ندیی به بواری رێکخستنه‌وه ھه‌یه، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌وریی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیی پارتییه بۆ کۆمه‌ڵێک سیاسه‌تی ناوخۆ که په‌یوه‌ندییان به چاکسازیکردن له‌بواری رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه ھه‌یه".
