"كراوه‌یی و پابه‌ندبوونه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رز ده‌نرخێنین"
ئه‌مڕۆ 4/5/2016 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له (سالیل شه‌تی) سكرتێری گشتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و شاندی یاوه‌ری، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له چاره‌كردنی هه‌ر كه‌موكوڕیه‌ك و حاڵه‌تێكی تاكیدا.
له دیدارێكدا، ناوه‌ڕۆكی دوا راپۆرتی رێكخراوه‌كه و ئایندهی هاوكارییه‌كان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش تاوتوكرا. له‌لای خۆیه‌وه سكرتێری گشتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به پابه‌ندبوونه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و پاراستنی هاووڵاتیانی سیڤل دا و رایگه‌یاند، "ئێمه كراوه‌یی و پابه‌ندبوونه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین و مێژووییه‌كی دورودرێژمان لێره هه‌یه"
هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی ئاماده‌كردنی راپۆرتی ورد و دروست كرد و مه‌سرور بارزانی دووپاتی له ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كه‌موكوڕیه‌ك و حاڵه‌تێكی تاكیدا و رایگه‌یاند، " دڵنیام ئه‌مه سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، ئێمه ده‌خوازین لێكۆڵینه‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌دا بكه‌ین، كه له دوا راپۆرتی رێكخراوه‌كه‌دا هاتوون"
