لە شەڕی گوێر پێشمەرگە گەورەترین سەركەوتنی بەدەست هێنا

لە شەڕی گوێر پێشمەرگە  گەورەترین سەركەوتنی بەدەست هێنا
كەمێك لەمەوبەر شەڕی پێشمەرگەو داعش لە میحوەری گوێڕ بەسەركەوتنی پێشمەرگە كۆتایی هات.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی داعش له‌میحوه‌ری گوێر ده‌ستیپێكرد، شەڕەكە كە لەبەرانبەر گوندی ئەبو شیتە بوو كاتێك روویدا كە چه‌كدارانی داعش كه‌مینێكیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دانابوو ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌دا بوو كە‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌رقاڵی پشكنینی ناوچه‌كه‌ بووه‌و گومانی له‌چه‌ند شوێنێك هه‌بووه‌.

قادر قادر بەرپرسی میحوەری گوێری هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند: دوای شەڕێكی چوار كاتژمێری، شەڕ كۆتایی هاتووەو پێشمەرگە هەشت كیلۆمەتر پێشڕەوی كرد".

وتیشی "ئەو هەشت كیلۆمەترە شوێنی غەسالەو قامیشەڵانەو گوندی لێ نییە، بۆیە ناتوانین بمێنینەوەو پاش پاككردنەوەی لە داعش هاتوینەتەوە سەنگەرەكانی خۆمان".

سەبارەت بە زیانی شەڕ، بەرپرسی میحوەری گوێر رایگەیاند، هەشت كوژرا و 12 بریندار زیانی داعش بووە، پێشمەرگەش زیانی گیانی هەبووە بەڵام نازانرێت زیانەكە چەند بووە چونكە كەمێك لەمەوبەر شەڕەكە كۆتایی هاتووە.

بەوتەی قادر قادر، لەو ناوچەیە داعش بە ماتۆڕ هێرشدەكات و خەڵكی ناوچەكە لەگەڵ داعشدان، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت داعش بچێتەوە شوێنی خۆی، چاوی پێشمەرگەش بەردەوام لەسەر ئەو شوێنەیە.



خەندان
Top