بەریتانیا: پاڵپشتیی هێزی پێشمەرگە دەكەین

وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی پاڵپشتیی هێزی پێشمەرگە دەكات.

ئاژانسی هەواڵی "بی.بی.سی" بڵاوی كردەوە، (مایكڵ فاڵۆن) وەزیری بەرگریی بەریتانیا گوتوویەتی، بەریتانیا بە ناردنی چەك و كەرەستەی سەربازی، هاوكاری و پاڵپشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات.

هەروەها سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ئەوان لە توانایاندایە سەدان سەربازی دیكە ڕەوانەی عێراق بكەن بە مەبەستی ڕاهێنانی ئەو هێزانەی شەڕی داعش دەكەن.

بە گوتەی سەرچاوەكە، هێشتا لەندەن بڕیاری لەسەر ناردنی ئەو هێزانە بۆ عێراق نەداوە، بەڵام دەتوانن ئەو ژمارەیە لە ڕاهێنەرانی سەربازی ڕەوانەی عێراق بكەن.

KDP
Top