نرخی نەوت بەرزبووەوە
بەپێی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی برنت بە 45.02 دۆلار بەرامبەر هەر بەرمیلێک نەوت بووە کە 5 سەنت بەرزترە لە نرخی دوێنێ سێشەممە.
هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس ئەمڕۆ بە 43.76 دۆلارە کە 11 سەنت بەرزتر بووەتەوە.
پێش نیوه‌ڕۆی دوێنێ 3ی ئایار نرخی نه‌وتی خاوی برنت به‌راورد به‌نرخی داخستنی بازاڕی وزه له رۆژی دووشه‌ممه‌دا، بەڕێژه‌ی نیو دۆلار یان ڕێژه‌ی %1 به‌رزبووەوه و به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت به (46) دۆلار و (29) سه‌نت بازرگانی پێوه‌كرا. هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس به‌ڕێژه‌ی زیاتر له نیو دۆلار به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس به (45) دۆلار و (25) سه‌نت بازرگانی پێوه‌كرا، بەڵام هەر دوێنێ پاش نیوەڕۆ، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێکی نەوتی برنت بۆ 44.97 دۆلار دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بووە 43.65 دۆلار.
گۆڕانکارییەکانی نرخی نه‌وتی برنت و خاوی تەکساس دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکاری نرخی دراوە نێودەوڵەتییەکانی دۆلار، پاوەند، یۆرۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
خەندان
