ڕاگەیێندراوی سەربازیی فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
لەم داستانە پڕ لە قارەمانێتییەدا هێزەكانی فەرماندەیی سپیلك و لەشكری تایبەتی یەك و لەشكری گولان و هێزی دژە تیرۆر و فەرماندەیی دهۆك و فەرماندەیی زێرەڤانی و فەرماندەیی پشتیوانی یەك و هێزی خۆبەخشی لقەكانی یەك و بیست و چواردە و هەژدە و نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزەكانی ئاساییشی ناوچەكە بەشدار بوون. هەموو شەڕ و بەرخودانیش قوربانی دەبێت، بەداخێكی زۆرەوە لەم شەڕەدا ژمارەیەك پێشمەرگە و سەربازێكی ئەمەریكاییش شەهید بوون و گیانی خۆیان فیدای كوردستان كرد. سەرەخۆشی لە كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی ئەو پێشمەرگە شەهیدانە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. سەرەخۆشیش لە خانەوادەی سەربازە ئەمەریكاییەكە دەكەین كە گیانی خۆی لەپێناو بەرگری لە مرۆڤایەتی بەخشی. سوپاسی پشتیوانیی ئاسمانیی هێزی هاوپەیمانان دەكەین كە لە ڕۆڵی كاریگەریان هەبوو لە پشتیوانیكردنی پێشمەرگە و تێكشكاندنی پەلاماری تیرۆریستان.
پشت بە خودای گەورە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سەركەوتنەكانیدا بەردەوام دەبێت و ڕێگە نادەن تیرۆریستان و ناحەزان بە مەرامە گڵاوەكانیان بگەن.
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
بەرەی باكووری موسڵ
3ـی 5ـی 2016
