پشكنینی DNA؛ دوا هیوای تاقانه‌كانی ئه‌نفال
عادل خه‌ڵكی گوندی سه‌رچنار له‌ناوچه‌ی شێخ بزێنی له‌باكوری خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك، ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ له‌مانگی چواری ساڵی 1988، له‌ده‌رگای ته‌لبه‌ندێكی دڕكاوییه‌وه خۆی ده‌رباز كرد‌و رایكرد.
عادل مه‌جید، تاقانه‌یه‌كی ئه‌نفال
ئه‌و ته‌لبه‌نده له‌لایه‌ن پیاوه‌كانی حزبی به‌عسه‌وه له‌گوندی قامیشه دانرابوو، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌گونده‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه كۆكرابونه‌وه.
"من ده‌ربازبوم‌و خۆم له‌به‌عسییه‌كان دزییه‌وه، كاتێك ئه‌وان غافڵ بون"، عادل زیاتر وتی "ئه‌وانه‌شی ناو ته‌لبه‌نده‌كه بون ئه‌نفالكران"، كه‌دایك‌و باوك‌و خوشك‌و برایه‌كی عادلی تێدابوو.
ئه‌و داوایه‌ی عادل بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی DNAی بۆ بكرێت، داوای زۆرێك له‌تاقانه‌كانی ئه‌نفاله، كه ژماره‌یان 300 كه‌سه‌و ده‌یانه‌وێت دوای به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ پشكنینی روفاته‌كان، به‌گۆڕی دایك‌و باوك‌و خوشك‌و براكانیان شادببنه‌وه.
له‌ئێستادا حكومه‌ت نمونه‌ی DNAی له‌هه‌موو روفاته‌كان وه‌رگرتوه، به‌ڵام هیچ كه‌سوكارێكی ئه‌نفال ئه‌و پشكنینه‌ی بۆ نه‌كراوه، بۆیه ئه‌و روفاتانه‌ی هێنراونه‌ته‌وه كه‌س نازانێت هی كێیه.
عادل ئه‌وكات ته‌مه‌نی 15 ساڵ بوو "ئێستاش بیرمه كه‌مێك به‌ر له‌وه‌ی لێیانداببڕێم، دایكم ٢٠ دینار - چاپی سویسری- پێدام‌و وتی كوڕم دنیا مان‌و نه‌مانه"، ئه‌مه‌ش دواین گفتوگۆ‌و یه‌كتربینینی نێوانیان بوو.
ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كی فراوانی حزبی به‌عسی روخاو بوو، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن دژ به‌گه‌لی كورد، كه به‌هه‌شت قۆناغ له‌ساڵی 1988 ئه‌نجامدراو به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 182 هه‌زار كورد بێسه‌روشوێنكران‌و له‌بیابانه‌كانی ناوه‌ڕاستی‌و خواروی عێراق زینده‌به‌چاڵكران.
خێزانه‌كه‌ی عادل، قوربانییه‌كی ده‌ستی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن. "كه‌سوكاره‌كه‌م گۆڕێكیشیان نیه تا سه‌ردانیان بكه‌م".
تاقانه‌كانی ئه‌نفال له‌پاش ٢٨ ساڵ له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفال له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌واوی روفاته‌كان، داوا ده‌كه‌ن پشكنینی DNAیان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دوای به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ پشكنینی روفاته‌كان به‌گۆڕی كه‌سوكاریان شادببنه‌وه.
پشكنینی DNA بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كه‌سه‌كان ده‌كرێت.
بۆ كه‌سێك كه‌زیندوو بێت نمونه‌یه‌ك له‌خوێنه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت، بۆ ئه‌وانه‌شی چه‌ند ساڵێكه مردون له‌ڕێی موو و نینۆكه‌وه پشكنینه‌كه‌یان بۆ ده‌كرێت.
له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه له‌ساڵی 2003 تائێستا نزیكه‌ی ٢٦٠٠ روفاتی ئه‌نفالكراوان له‌بیابانه‌كانی ناوه‌ڕاست‌و خواروی عێراقه‌وه هێنراونه‌ته‌وه بۆ كوردستان‌و دوای وه‌رگرتنی سامپڵی DNA له‌مۆنۆمێنته‌كانی تایبه‌ت به‌ئه‌نفال نێژراون.
بێستون خدر، له‌دایكبوی ١٩٨٢ی گوندی توته‌قه‌له سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، تاقانه‌یه‌كی تری ئه‌نفاله به‌خه‌ندانی وت "هه‌موو كات هه‌ستم به‌ته‌نهایی‌و بێ كه‌سی كردوه‌و به‌رده‌وام چاو له‌ڕێگاو به‌هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌م بوم، چونكه هه‌مویان تیاچون".
ئه‌و دایك‌و باوك‌و دوو خوشك‌و برایه‌كی له‌و پرۆسه‌یه بێسه‌روشوێنبون‌و خۆیشی "به‌ڕێكه‌وت"، له‌گه‌ڵ نه‌نكی دوای گواستنه‌وه‌یان له‌كه‌ركوكه‌وه بۆ تۆپزاوای سه‌ر به‌و پارێزگایه‌یه له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌خه‌ڵكی گونده‌كه، دواتر گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك‌و ئه‌و و نه‌نكی له‌وێ ئازادكراون.
"زۆر گرنگه پشكنینمان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی روفاته‌كان بناسینه‌وه، چونكه ئێمه‌ی تاقانه‌كان به‌نه‌مانی خۆمان ناتوانرێت كه‌سوكارمان بناسرێته‌وه"، بێستون كه‌ئێستا له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕه وای وت.
بۆیه گرفتێكی گه‌وره‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان به‌تایبه‌ت تاقانه‌كان ئه‌وه‌یه كه تائێستا هیچ پشكنینێكیان بۆ نه‌كراوه.
مه‌حمود حاجی ساڵح، وه‌زیری شه‌هیدان‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌ڵێت پێویسته 20 هه‌زار كه‌س سامپڵیان لێوه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی DNAیان بۆ بكرێت‌و به‌راورد بكرێن له‌گه‌ڵ پشكنینی روفاته‌كان.
ئه‌و ژماره‌كه به"زۆر" ده‌زانێت‌و ده‌ڵێت بودجه‌یه‌كی زۆر‌و فه‌رمانبه‌رێكی ئێجگار زۆری ده‌وێت.
هه‌ر سامپڵێك كه DNAی بۆ بكرێت به‌وته‌ی ئه‌و "٣٠٠ هه‌زار دینار كه‌متری ناوێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و تاقیگه پێشكه‌وتوش نیه كه بتوانێت له‌ماوه‌ی ساڵێكیشدا ئه‌و كاره بكات، ئێمه له‌ماوه‌ی ساڵیكدا نه‌مانتوانیوه روفاتی ٦٧ قوربانی كوردانی ئێزدی بناسینه‌وه".
لێدوانه‌كانی وه‌زیری شه‌هیدان‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، له‌كاتێكدایه پسپۆڕێكی بواری DNA تێچوی ئه‌و جۆره پشكنینه به‌زۆر نازانێت وه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌ت باسی ده‌كات.
شێرزاد حه‌سه‌ن ره‌زا، پسپۆڕی مایكرۆبایلۆجی‌و ماسته‌ر له ناسینه‌وه‌ی DNA به خه‌ندانی وت "ئه‌و پشكنینه ئه‌وه‌ندی تێناچێت كه به‌حكومه‌تی هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان نه‌كرێت، هۆكاری نه‌كردنی ئه‌م پشكنینه قه‌یرانی دارایی نییه".
وتیشی "كه‌یسی ئه‌نفال‌و دادگای تاوانه‌كان به‌شێكه له‌ده‌زگای دادوه‌ری عێراق‌و بۆیه له‌ڕوی بڕیار‌و قه‌ره‌بوه‌وه حكومه‌تی عێراق پشتگوێی خستوه‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌وڵی جدی بۆ نه‌داوه، ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كیه نه‌ك تێچون".
له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌یه‌ك ئامێر هه‌ن كه بۆ ناسینه‌وه‌ی جینی به‌كارده‌هێنرێت، له‌وانه له‌زانكۆكانی سلێمانی‌و هه‌ولێرو گه‌رمیان...
بۆیه شێرزاد حه‌سه‌ن ره‌زا ده‌ڵێت ئێستا له‌به‌شێك له‌تاقیگه میللیه‌كانیشدا هه‌یه، "وه‌ك ستافی كاركردنیش چه‌ندین هاوڕێ‌و هاوكار هه‌ن ئاماده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش كاربكه‌ن".
تاقانه‌كانی ئه‌نفال داوا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ناتوانێت پشكنینی DNA بۆ هه‌موو كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان بكات، با سه‌ره‌تا له‌تاقانه‌كانی ئه‌نفاله‌وه ده‌ستپێبكات.
عادل مه‌جید ده‌ڵێت "ئه‌نجامنه‌دانی پشكنینی DNA بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان‌و به‌تایبه‌ت تاقانه‌كانی ئه‌نفال هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌ك چونكه به‌نه‌مانی تاقانه‌كانی ئه‌نفال دواتر چۆن روفاتی كه‌سوكاره‌كانمان بناسرێته‌وه".
وتیشی كه له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری تاقانه‌كانی ئه‌نفال پێشمه‌رگه‌ن‌و له‌به‌ره‌كانی جه‌نگن ئه‌وه‌ش له‌هه‌ركاتێكدا ئه‌گه‌ری شه‌هیدبونیان هه‌یه.
وه‌زیری شه‌هیدان‌و كاروباری ئه‌نفالكراوان هاوڕایه له‌گه‌ڵ تاقانه‌كانی ئه‌نفال‌و ده‌ڵێت كه ئه‌وان له‌ئێستادا سه‌رقاڵی ده‌ركردنی رێنمایین بۆ تاقانه‌كان، "ئه‌گه‌ر بتوانین پشكنینه‌كان سه‌ره‌تا له‌تاقانه‌كانی ئه‌نفاله‌وه ده‌ستپێبكه‌ین ئه‌وه كارێكی باش ده‌بێت".
ئیسماعیل حسێن، كه دوو برای ئه‌نفالكراوه‌و له‌ئێستادا سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوانه له‌سه‌ر تاقانه‌كانی ئه‌نفال، نه‌هێنانه‌وه‌ی روفاته‌كان‌و ئه‌نجامنه‌دانی پشكنین بۆ كه‌سوكاری روفاته‌كان، به‌گه‌وره‌ترین ئازاره‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌زانێت، به‌تایبه‌تیش تاقانه‌كان.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ی ئیسماعیل ژماره‌ی تاقانه‌كان 300 كه‌سه.
گرنگی ئه‌و پشكنینه ته‌نها بۆ ناسینه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان نییه به‌ڕوفاته‌كانیان، به‌ڵكو بۆ به‌جێنوسایدناساندنی خودی كه‌یسه‌كه‌ش گرنگه.
شێرزاد حه‌سه‌ن ره‌زا، ماسته‌ر له‌ناسینه‌وه‌ی DNA به خه‌ندانی وت "ئه‌گه‌ر تاقانه‌یه‌كی ئه‌نفال یان رزگاربویه‌كی ئه‌نفال پشكنینی بۆ بكرێت‌و ده‌ربكه‌وێت یه‌كێك له‌دایك‌و باوك‌و كه‌سوكاری له‌ناو یه‌كێك له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌دا بووه به‌سه بۆ راستی‌و دروستی هه‌موو قسه‌كانی كه له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال كردوویه‌تی‌و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانیشدا كه‌س ناتوانێت نكۆڵی لێ بكات".
وتیشی "DNA نزیكترین‌و ئاسانترین رێگای به‌جینۆسایدناساندنی كه‌یسی ئه‌نفاله".
به‌ڵام سه‌ره‌راِی ئه‌وانه‌ش پێناچێت حكومه‌ت بتوانێت به‌ئاسانی خه‌ونه‌كه‌ی عادل‌و بێستون‌و تاقانه‌كانی تر به‌دیبهێنێت، تا باوه‌ش به‌ڕوفاتی دایك‌و باوك‌و خوشك‌و براكانیاندا بكه‌ن‌و له‌ئامێزیان بگرن.
عادل وتی "ئه‌گه‌ر گۆڕێكیان هه‌بێت هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانیان ده‌كه‌م".
