لە تلسقۆف و باشیکدا دەیان لاشەی داعش کەوتوون
لیوا (تارق سلێمان هه‌رنى) فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى سپیلك و به‌رپرسى میحوه‌رى ته‌لسقوف به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت:" ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى تلسقۆف گورزێكى گه‌وره له تیرۆریستانى داعش وەشێندرا، ژماره‌یه‌كى زۆریان لێ كوژران و بریندار بوونه، هه‌ر چه‌نده شه‌وى به‌سه‌رداهات و ئامارێكى ته‌واومان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت و گژوگیاى زۆر هه‌یه و به‌رزه و زۆریان له‌ناودا بزربوونه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم زیاتر له 40 تیرۆریست كوژراون و لاشه‌ى نزیكه‌ى 30 تیرۆریست له ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه جێماوه و 15 ئۆتۆمبێلى مینێژكراویان تەقێندراوەتەوە.
لیوا (تارق هه‌رنى) گوتیشى :" تیرۆریستانى داعش شۆفه‌لێك و چوار هه‌مه‌ریان جێهێشووه.
لیوا (بەهرام عەریف یاسین) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: " له‌م دوو هێرشه‌ى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه كه تیرۆریستانى داعش كردیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشیك، گورزێكى دیکە له تیرۆریستان درا و بارودۆخ له‌ژێر كۆنتڕۆڵى هێزى پێشمه‌رگه دایه و ده‌توانم بڵێم زیاتر له 20 تیرۆریستى داعش كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكەیش بریندار بوون".
