ژمارەی کوژراوانی داعش لە ماوەی دوو ساڵدا
گوته‌بێژێك به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرانى بەریتانیاوه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "مایكڵ فالۆن وه‌زیری به‌رگرى به‌رهه‌مى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سوریاى له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران خسته‌ڕوو".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه فالۆن به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى راگه‌یاندووه، كه ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش، بۆ یه‌كه‌م جاره له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو به‌و شێوه‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، كه بەریتانیا رۆڵێكى گرنگ ده‌بینێ له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دژ به داعش له عێراق و سوریاش.
گوته‌بێژه‌كه ئه‌وه‌شى روون كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌یان دووه‌م گه‌وره وڵاتى جیهانه كه هاوكارى له هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه و هێزه كوردییه‌كان بۆ رزگاركردنى ناوچه گرنگه‌كانى سوریا و رێگه‌بڕینی نێوان هه‌ردوو شارى ره‌قه له سوریا و موسڵ.
پێشتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى بەریتانیا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه گورزه ئاسمانییه‌كانى وڵاته‌كه‌یان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى داعش له عێراق و سوریا له سیپته‌مبه‌رى 2014ه‌وه، بووه‌ته هۆى كوژرانى 974 چه‌كدارى داعش.
