جێگری فه‌رمانده‌ی سپیلك برینداربووه
فه‌همی كوڕی خدر حسێن، تایبه‌ت به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "له‌هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی تلسقۆف باوكم (خدر حسێن) برینداربووه".
به‌وته‌ی كوڕه‌كه‌ی، گوله‌ی قه‌ناس بهتیخێک به‌ر سه‌ری خدر حسێن، جێگری فه‌رمانده‌ی سپیلك كه‌وتووه‌و به‌هۆیه‌وه برینداربووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن پێشتر هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ناوبراویان بڵاوكره‌وه.
ئێستا ئه‌و فه‌رمانده‌یه كه پله‌ی لیوای هه‌یه باری ته‌ندروستی جێگیره‌و چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه.
چه‌كدارانی داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كاتژمێر پێنج، به‌كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه له‌چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چوونه ناو شارۆچكه‌ی تلسقۆفه‌وه، دواتر پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شارۆچكه‌كه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵكرایه‌وه.
تلسقۆف شارۆچكه‌یه‌كی مه‌سیحی نشینی پارێزگای نه‌ینه‌وایه، ده‌كه‌وێته دووری 30 كم له باكووری موسڵ له‌نێوان قه‌زای تلكێفو ناحیه‌ی قوشو دوو كه‌نیسه‌و چه‌ند مه‌زارێكی دیكه‌ی ئایینی تێدایه.
